بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: ئۆتۆمبێل لەبەر دەرگای ماڵەكانتان مەشۆن ئەگەر نا، پێبژاردنتان بۆ دەكرێت

10.08.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، داوا لە هاووڵاتییان دەكات، ئاو بەفیڕۆ نەدەن و ئۆتۆمبێل لەبەر دەرگای ماڵەكانیان نەشۆن ئەگەر نا، پێبژاردنیان پێ دەكرێت.  
بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات، ئاو بەفیڕۆ نەدەن و ئۆتۆمبێلەكانیان لەبەر دەرگای ماڵەكانیان نەشۆن، تەنانەت بە  ئاوی بیریش بێت، چونكە، هەر كەسێك ئەو كارە بكات، بە بڕی 50 هەزار دیناری عێراقی پێبژاردنی پێ دەكرێت. 
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ئەگەر سەرپێچیكار ئامادە نەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات، پارەكە دەچێتە سەر هەژماری قەرزی ئاوەكەی.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ