فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچووی كۆلێژە پزیشكییەكان دەركرا

01.09.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆك وەزیران هەرێم فەرمانی دامەزراندنی سەدان دەرچووی كۆلێژە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستانی واژۆ كرد.
فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆكانی (سلێمانی، هەولێری پزیشكی، دهۆك، زاخۆ، كۆیە، گەرمیان و زانكۆی كوردستان)ـی دەركرا.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە ژمارەیان 775 دەرچووی ساڵی خوێندنی ( 2023- 2024 )ـن لە سەر میلاكی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
 جەختیش كراوەتەوە، ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاكانی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە ڕاژەی پزیشكی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ