زیاتر لە 465 هه‌زار مووچەخۆر لە ڕێگەی "هەژماری من"ــه‌وه‌ مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

01.09.2025
جەماوەر نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 465،000 مووچەخۆری حکومی، مووچەی مانگی شەش بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

پڕۆژەی هەژماری من کە پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گشتگیری دارایی و بانکی، لەوکاتەوەی کە لە ساڵی 2023 دەستیپێکردووە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، و ئامانجیەتی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار بکات و مووچەکانیان پێبدات.

تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من. هەروەها زیاتر لە 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە ئەمەش دڵنیای دەدات لە دەستراگەیشتنی مووچەخۆران بە پارەکانیان بە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژانە.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ