قۆناغی دووەمی تۆمارکردن لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستپێدەکات

02.09.2025
جەماوەر نیوز
قۆناغی یەکەمی تۆمارکردنی لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک تەواوبووە، ئێستا پرۆسەکە وەستاوە و ئەو خێزانانەی ماون ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن تاوەکو قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، ئەوکاتیش دەبێت پارە بدەن.

  ڕێژەی 86٪ـی هاووڵاتییان پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە، ئەوانەی کە ماون و پڕیاننەکردووەتەوە، لە قۆناغی داهاتوو دەبێت لەبەرامبەر پارە پڕیبکەنەوە، بۆ هەر خێزانێک 11 هەزار دینارە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند"لە چەند ڕۆژی داهاتوو قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، پڕکردنەوەی فۆرم دەبێتە پارە و بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری، زیادکردنی منداڵ، گواستنەوە و پرۆسەکانی دیکە بڕێک پارە وەک ڕسومات وەردەگیرێت، پارەکەش بۆ بەغدا دەنێرێت."

لە قۆناغی دووەم، تۆمارکردنی خێزان، هاوسەرگیری، زیادکردنی منداڵ و هەڵگرتنی قەدەغە دەکرێنەوە، ڕسوماتی هەر یەکێک لەم بەشانە جیاوازە و بەشێکی دیاریکراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ