ئەمەریکا هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە زیاد دەکات

14.09.2025
جەماوەر نیوز

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا، بودجەی ساڵی داهاتوی بە زیاتر لە 960 ملیار دۆلار دیاری کردوە و هاوکارییەکانیش  هەریەکە لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەسەدە و هێزە ئەمنییەکان لە خۆدەگرێت و بودجەی هێزەکانی پێشمەرگە زۆرترینە.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا تەرخانکراوی دارایی وەزارەتی جەنگی بۆ ساڵی 2026 پەسەند کرد، ئەمەریکا هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە زیاتر کردوە، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەسەدە کەمکراوەتەوە.

بە گوێرەی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە،  لە بودجەی ساڵی ئایندەدا، وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا،  زیاتر لە 61 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە تەرخان دەکات، ئەمە لە کاتیكدایە لە بودجەی ساڵی 2025 دا کەمتر بو لە 60 ملیۆن دۆلار.

دابەسکردنی بودجەکەش بۆ هێزی پێشمەرگە بەم شێوەیەیە، زیاتر لە  11 ملیۆن دۆلاری بۆ چەک، 5 ملیۆن و 321 هەزار دۆلاری بۆ تەقەمەنی، 27  ملیۆن و 507 هەزار دۆلاری بۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی و  17 ملیۆن و 106 هەزار دۆلاری دیکەشی بۆ جلوبەرگ و کەرەستەی دیکەیە. 

لە بەرامبەردا  ئەمەریکا 114 ملیۆن دۆلاری بۆ  هاوکاریکردنی وەزارەتی بەرگریی عێراق و هێزە ئەمنییەکان تەرخان کردوە و لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا هاتوە؛  هاوکارییەکانی پنتاگۆن بۆ هەسەدەش بەردەوام دەبیت لە ساڵی 2026 و 130 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردوە .

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ