دارا سێکانیانی: بەغدا مووچە وەک کارتی فشار بەکاردەهێنێت

16.09.2025
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەغدا مووچە وەک کارتی فشار بەکاردەهێنێت، بەغدا هیچ نیازێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ هەولێر نییە، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەنجوومەنی دەوڵەت ناتوانێت کێشەکان یەکلایی بکاتەوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەرکی ڕاوێژکارییە و تەنیا دەتوانێت بۆچوون لەسەر پرسەکە لەڕووی یاساییەوە بخاتەڕوو، توانای بڕیاردان و یەکلایی کردنەوەی پرسەکەی نییە."

 ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی بڕیار بدات، بەڵام هیچ بڕیارێک نەدرا. کۆبوونەوەکە هەڵگیرا و بڕیارە دەستەی گشتی ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ