کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی کوردستان گەیشتە ئەنجام

18.09.2025
جەماوەر نیوز
چوارەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ڕەشنووسی کۆتایی وەکو وەڵام بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە بکەن.

 ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی داهاتی ناوخۆ و پشکی هەرێمی کوردستان کرد، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجوومەنەکە بۆچوونی خۆی ڕاگەیاندووە و بە نووسراوێکی فەرمی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەداتەوە.

شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەشدار نەبووە.

 ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەوڵەت  ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا سەرقاڵی نووسینەوەی ئەو بۆچوونانەن کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەیەوە کراوە و دواتر بە نووسراوێکی فەرمی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دەکەن.

وەزیرێکی ناو حکومەتی عێراق پێداگیری کردووە و داوای کردووە هەرێمی کوردستان نوێنەرێکی بنێرن بۆ کۆبوونەوەکە، بەڵام هەرێمی کوردستان ڕەتیکردووەتەوە، چونکە بەگوتەی ئەوان [هەرێمی کوردستان] ئەم کۆبوونەوەیە لە بنەڕەتدا داواکاریی حکومەتی عێراق بووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ