سلێمانی.. بەر لەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان سەگە بێلانەکان کۆدەکرێنەوە

19.09.2025
جەماوەر نیوز
بەهۆی زۆربوونی سەگی بێلانە لە شەقام و کۆڵانەکان و گەڕەکەکان، هەروەها نزیک بوونەوەمان لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکاتەوە، دەست بە هەڵمەتێکی چڕی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەکەن و ماوەی هەفتەیەک هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. 
هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی سەگی بێلانەی ڕاگەیاندووە کە ماوەی هەفتەیەک هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و دەڵێت: کارەکانی تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگ و گواستنەوەیان بۆ بە شەڵتەری سەگە بێلانەکان، چڕ کراونەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە کەمترین ماوە، زۆرترین ژمارەی سەگ کۆبکرێنەوە.
ئەو هاووڵاتییانەی ئاگەدار کردووەتەوە کە شارەزاییان لە سەگ گرتن هەیە، لە سبەیەوە کە دەکاتە 20ـی ئەیلوول، هەڵمەتەکە دەستپێدەکات، دەڵێت: مەرجەکانی گرتنی سەگ بریتین لەوەی، هەر سەگێک بەچکەی هەبێت بەبێ بەچکەکە نەبێت،  لە کاتی گواستنەوەیان بە شەڵتەرەکە بڕی (سێ هەزار دینار) ئەو کەسەی سەگەکەی گرتووە پاداشت دەکرێت، دەشڵێت: ئەگەر سەگەکە  ڕادەستی تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگ بکرێت، بڕی (دوو هەزار دینار) پاداشت دەکرێت ئەو کەسە، واتا سەگەکان لەشوێنێک کۆبکرێنەوە و تیمەکانمان بێنە شوێنی مەبەست بۆ بردنیان، بەمەرجێک سەگەکان تەنیا ئەوانەی سنووری شارەوانی سلێمانی بن. 
شارەوانی سلێمانی داوای لە ئاژەڵ دۆستان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵان کردووە، پشتیوان و هاوکاریان بن بۆ هەڵمەتەکە کە سودی بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی و گیانی هاووڵاتیان دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ