نەژاد عەبدوڵا: ئەمساڵ كێشەی موچە چارەسەر دەبێت

21.09.2025
جەماوەر نیوز
بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند بە بەشداری زیاتر لە 429 هەزار قوتابی و زیاتر لە 1400 ناوەندی خوێندن، ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێكرد.
نەژاد عەبدوڵا بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە هەریمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا باسی لە ئامادەكارییەكان كرد بۆ ساڵی نوێێ خوێندن لە پارێزگاكە وئاماژەی بەوەدا لە ساڵانی رابردودا بایكۆت زیانی زۆری لە پارێزگای سلێمانی داوە  و ساڵ هەبوە 120 رۆژ بایكۆت بوە، هیواشی خواست ئەمساڵ لەگەڵ مامۆستایاندا و پڕۆسەی خویندن بە سەركەوتی و تەواو بكەن.
لەبارەی كێشەی موچە و بایكۆتیشەوە، ئاماژەی بەوەدا پێیان وتراوە ئەمساڵ كێشەی موچە نامێنێت و بەم نزیكانە چارەسەر دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ