شاخەوان عەبدوڵا:ڕێككەوتن كراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت

21.09.2025
جەماوەر نیوز
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ڕێككەوتن كراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی نەوتی و نانەوتی و خەرجكردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان كراوە، ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆپۆزەلی ڕێككەوتنی نوێی نێوان توركیا و عێراق كۆتایی هاتووە لەنێوان كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا توركییەكان بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ پابەندییەك نەماوە، تەنیا ماوەتەوە حكوومەتی عێراق پابەندییە یاساییەكانی بەرانبەر بەو ڕێككەوتنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ناردنی مووچە كراوە جێبەجێ بكات.
لە بارەی گواستنەوەی مامۆستایان بۆ سەر رایگەیاند، گواستنەوەی مامۆستایان لە چوارچێوەی بودجەدا نەبوو، بەڵام دەسەڵاتی خۆمان وەكوو سەرۆكایەتی بەكارهێنا بە گواستنەوەی 15 هەزار و 900 فەرمانبەر و مامۆستای ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغداد، بەڵام بەڕەوایان نەبینی و دەنگیان لەسەر نەدا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ