مەسرور بارزانی: لە ماوەیەكی نزیكدا قەیرانی موچە چارەسەر دەبێت

21.09.2025
جەماوەر نیوز
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  لە ماوەیەكی نزیكدا قەیرانی موچە چارەسەر دەبێت و سوپاسی خۆراگری مامۆستایانی كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زاخۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێداو، لە وتارێكیدا بەو بۆنەیەوە سوپاسی خۆراگری مامۆستایانی كرد، و رایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ناخۆشیەكان و بێ مووچەیی، بەردەوام بوون لە خوێندن.
سەرۆك وەزیران راشیگەیاند، هیوای  ئەوەشیخواست كە لە ماوەیەكی نزیكدا، ئەو قەیرانانە بەرەو كۆتایی بچن و ئەو كێشانە چیدی نەمێن  و هەموو كەس و فەرمانبەران لە كوردستان، بە تایبەتی مامۆستایان، بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی هەموو مافەكان و شایستە داراییەكانی خۆیان، وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەمیشە پشتیوانیان دەبین لەوەی هەر شتێكیان پێ بكرێت و قەرەبووی ئەو زەحمەتییەشیان بۆ بكەینەوە كە چەندین ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە رووبەروویان بۆتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ