ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەی نەوت واژۆ کرا

22.09.2025
جەماوەر نیوز
كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان شاندی كۆمپانیای نەوتی باكوور و بەرپرسانی هەولێر و بەغدا کۆتاییهات و ڕێككەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا. لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر، ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیاکانی نەوت، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا.

محەممەد شیاع سوودانی، ئەندامانی شاندەکەی ڕاسپاردووە کە وردەکاری و دەقی ڕێککەوتنەکە ئاشکرا نەکەن و نەیدەن بە میدیاکان، تا خۆی ئاشکرای دەکات.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ