قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە

22.09.2025
جەماوەر نیوز
کارکردن لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە و لەم قۆناغە 50%ـی دانیشتووانی شاری هەولێر سوودمەند دەبن.

 پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم، بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە هەولێر چارەسەر دەبێت، قۆناغی یەکەم کراوەتەوە و ئاو بە 32 گەڕەک گەیشتووە، لە قۆناغی دووەم 35%ـی پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.

 ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند؛ "کارکردن لە وێستگە و هێڵە سەرەکییەکان لە قۆناغی تەواوبووندان، 65%ـی پڕۆژەکە کۆتایی مانگی 11 تەواو دەبێت و 50%ـی دیکەی دانیشتووانی شاری هەولێر کێشەی کەمئاویان چارەسەر دەبێت."

 قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە سێ هێڵی سەرەکی دەبێت و 50 گەڕەک و ناوچەی سنووری پارێزگای هەولێر کە دەکەونە ناوەوەی 120 مەتری لێی سوودمەند دەبن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ