رۆیتەرز: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

23.09.2025
جەماوەر نیوز

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسی عێراقیەوە رایگەیاندوە؛ حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەریم رێکەوتون و ئەمڕۆ دەست کراوە بەکارە تەکنیکییەکان و لە 48 کاتژمێری داهاتودا ڕێکەوتنەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا بەناونیشانی نرخی نەوت لەبەرزبونەوەدایە، بڵاویکردوەتەوە  دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێکەوتون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردوە بڕی ئەو نەوتەی هەناردە دەکرێت و ڕێکەوتنی لەسەر کراوە لە ڕێگەی بۆری تورکیاوە لە ڕۆژێکدا 230 هەزار بەرمیلە.

لە ڕاپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتوە؛ دوو بەرپرسی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاندوە، حکومەتی عێراق و فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی تورکیاوە.

سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی هەرێم  رایگەیاند ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێش ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی توركیاوە دەستپێدەكاتەوە.
لای خۆشیەوە ئاژانسی بلۆمبێرگ رایگەیاندوە، عێراق توركیای ئاگاداركردوەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتودا هەناردەكردنەوەی نەوت دەستپێدەكاتەوە.

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی تورکیاوە ئاشکرای کردوە ، تورکیا هیچ ئاستەنگێک بۆ رۆیشتنی نەوت دانانێت و پلانی سەرلەنوێ‌ دانوستان لەبارەی هێڵی بۆرییەكان لە هەرێمەوە بۆ تورکیا نابێته رێگر لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ