بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت درا

23.09.2025
جەماوەر نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراو و گفتوگۆ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دواتریش دەکرێت. 

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق  ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.

لە سبەی چوارشەممەوە دەست بە ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت، ڕێککارەکان لە نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق چەند ڕۆژێکی پێویستە تاوەکو پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە هەولێر.

کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، بەمەش گرفتێکی گەورەی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت. 

 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەردەوامە و گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت.

 سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی  ڕایگەیاند: پارەی پێویستیان بۆ مووچە لەبەردەستە، تەنانەت ئێستا زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار پارەی کاشیان هەیە، بەشی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی کوردستان دەکات. 

 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ گەیشتی پارە لەماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا پارەی تەواوی مووچەخۆران دابەش دەکەن و لیستی دابەشكردنی مووچەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ