وه‌زاره‌تی كاره‌با: نیوه‌ی هاوڵاتیان كه‌متر له‌ 27 هه‌زار دیناری كاره‌بایان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

25.09.2025
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نیوه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ی ڕوناكیدا كه‌متر له‌ 27 هه‌زار دیناریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ مانگی (ئاب/8) و ده‌شڵێت، "له‌ سلێمانی هاوڵاتیان كه‌مترین بڕی پاره‌یان له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌".

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان خۆشحاڵه‌ به‌ دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی كاره‌بای مانگی (ئاب/8) بۆ هاوبه‌شانی ماڵان و بازرگانی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ڕوناكی كه‌ تیایدا هاوڵاتیان كه‌مترین پاره‌ ده‌ده‌ن، له‌ خولی مانگی (ئاب/8)دا پسوڵه‌ی كاره‌با له‌ شاری سلێمانی كه‌مترین بو له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.


خشته‌ی یه‌كه‌م:
بڕی پسوڵه‌ی نیوه‌ی هاوڵاتیان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان بۆ مانگی هه‌شت له‌ پڕۆژه‌ی ڕوناكی كه‌متره‌ له‌:

كوردستان
ماڵان: 27،000
بازرگانی: 79،000

هه‌ولێر
ماڵان: 37،000
بازرگانی: 88،000

سلێمانی
ماڵان: 15،000
بازرگانی: 72،000

دهۆك
ماڵان: 38،000
بازرگانی: 67،000


خشته‌ی دوه‌م:
ژماره‌ی هاوڵاتیان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان له‌ پرۆژه‌ی ڕوناكی به‌پێی شاره‌كان:
كوردستان
هاوڵاتیان: 3،770،000
شوێنه‌ بازرگانییه‌كان: 120،000
هه‌ولێر
هاوڵاتیان: 1،935،000
شوێنه‌ بازرگانییه‌كان: 61،000
سلێمانی
هاوڵاتیان: 1،345،000
شوێنه‌ بازرگانییه‌كان: 35،000
دهۆك
هاوڵاتیان: 351،000
شوێنه‌ بازرگانییه‌كان: 20،000
هه‌ڵه‌بجه‌
هاوڵاتیان: 139،000
شوێنه‌ بازرگانییه‌كان: 4،000

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، "تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی چوار ملیۆن هاوڵاتی  كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌  50٪ی هاوڵاتیانی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه‌ له‌ڕێگای پڕۆژه‌ی ڕوناكیه‌وه‌، به‌پێی داتاكانیش، رێژه‌ی 80٪ی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی كه‌مده‌رامه‌تان، پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌ده‌ن له‌ جاران به‌راورد به‌و پاره‌یه‌ی پێشتر ده‌یاندا بۆ كاره‌بای مۆلیده‌ و كاره‌بای نیشتمانی. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ