قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان

26.09.2025
جەماوەر نیوز
قوباد تاڵەبانی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی رێککەوتنی سێ قۆڵییەکەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان ئاشکرادەکات و دەڵێت،" دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری  و ئاوەدانکردنەوەیە ".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و دەرگا دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەمان بەپێی دەستوور و لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لە دوای ئەم رێککەوتنە، هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی هەموو ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری  و ئاوەدانکردنەوە و کارکردنی هەمەلایەنە بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو روویەکەوە ".

قوباد تاڵەبانی وتیشی،" زۆر سوپاسی تیمەکانی دانووستانکار و ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانی گەورە بوون بۆ سەرکەوتنی دانووستانەکان و بەبێ ئەوان ئەم دەستکەوتە گرنگە بەدی نەدەهات "

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ