
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بە بەشداری زیاتر لە 250 ناوەندی چاپەمەنی و لە 15 وڵاتی جیهانەوە، حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 3-10-2025، پێشانگەکە کرایەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، پێشانگەکە حەوتەمین خولیەتی، زیاتر لە 250 ناوەندی چاپەمەنی کە زیاتر لە 15 وڵاتەوە هاتوون، بەشدارن.
پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی شەو کراوە دەبێت و بە درێژایی ڕۆژەکان چالاکی وەک "سیمینار و پانێل و ناساندنی کتێب، تەنانەت موزیک و شیعر خوێندنەوە" پێشکەش دەکرێت.
جیا لە نمایش‌کردنی کتێب، ڕۆژانە چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن کە میوانەکان لە وڵاتانی دەرەوە بانگهێشتکراون.
ئەو کتێبانەی لە پێشانگەکە نمایش دەکرێن، هەمەجۆرن و بابەتی "بابەتی منداڵان و فکر و فەلسەفە و هونەر و کو‌لتوور" لەخۆدەگرێت، لەوانەیە سەرجەمیان بگاتە سەرووی یەک ملیۆن ناونیشان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052