نەرمین مەعروف: شەش مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەرکە لەسەر حکوومەتی عێراق پێویستە بینێرێت

04.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەو شەش مووچەیەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەرکە لەسەر حکوومەتی عێراق پێویستە بینێرێت، چونکە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق،لە لێدوانێکدا رایگەیاند ، هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، پێویستە بەغدا سەرباری مووچە، بودجەی هەرێمی کوردستان لە پارەی پەرەپێدانی هەرێمەکان، وەبەرهێنان و پترۆدۆلار بنێرێت.
هاوکات ڕاشیگەیاند، ئەو شەش مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم کە ماوە ئەرکە لەسەر عێراق بینێرێت، چونکە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و هەناردەی نەوتی دەست پێکردووەتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو