موچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت

05.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند؛ دەستدەکەن بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی .

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکە ئەوەی کۆتایی رۆژی دابەشکردنی موچەیەم وەزارەتی دارایی هەریم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە  وتێیدا هاتوە؛ دەستدەکەن بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەک، ئەو فەرمانبەرانەی لە دوای ڕێکەوتی 1ـی حەوتی ساڵی 2024وە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتەکانی حکومەت دامەزراون موچەی مانگەکانی تەموز وکانونی دوەمی ئەمساڵن وەردەگرن.

ئاماژەیان بەوەشکردوە ئەو موچانەی دابەشدەکرێت،  سەرجەمیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو