ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە پرسی مووچەی تێدا باس بکریت

07.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و وەزیرەکانی کوردیش پرسی مووجەی مانگەکانی 8 و 9 دەبەنە کۆبوونەوەکە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی کۆبێتەوە.
هەرچەندە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچەی تێدا نییە، بەڵام بە پێی زانیارییەکان وەزیرەکانی کورد لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا بابەتی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوول دەخەنەڕوو و داوا دەکەن بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت.
لە مانگی ئەیلوولی ڕابردودا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی هەردوو مانگی 8 و 9ی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
هەفتەی ڕابردووش دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەعدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، پارەی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشت و لە ماوی سێ ڕۆژدا دابەش کرا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو