دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات

09.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان چاوەڕێی گەیشتنی بڕێکی دیکەی نەوتە بە خەزانەکانی بۆ ئەوەی خشتەی دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو دەستپێبکات و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

 بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هاتنی وەرزی سەرما، نەوتی سپی بەنرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکات، هەر خێزانێک 200 لیتری پێدەدرێت.

ئەگەر زۆرە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان ڕابگەیێنین، لەماوەی 50 ڕۆژدا سەرجەم هاووڵاتیان نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو وەردەگرن."

 دوای تەواوبوونی پرۆسەکە لە ناوچە شاخاوییەکان، دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای و قەزاکان دەستپێدەکات، زیاتر لە یەک ملیۆن و 335 هەزار خێزان لە هەر چوار پارێزگاکە سوودمەند دەبن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو