هەرێم داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت رەوانەی بەغداد دەکات

11.10.2025
جەماوەر نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە پاش بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیارە ئەم هەفتەیە پاش بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقە، داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پارەکە کە 120 ملیار دینارە، ئامادەیە و هیچ گرفتێک لەو رووەوە لە ئارادا نییە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو