ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

15.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و کەمێک لەمەوبەر، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەتبوو بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و هەروەها بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلول و مانگەکانی دیکەی ساڵی 2025ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، لە دووتوێی راپۆرتێکدا، وردەکاریی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایەڕوو کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی هەرێمی کوردستان بە ژمارە و داتای پێویست، سەرجەم بوارەکانی داهاتەکان و خەرجییەکان و کورتهێنانی مانگانە روونکرایەوە کە لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی لێ ئاگادارکراوەتەوە.
دەشڵێت، پاشان هەریەک لە وەزیری دارایی و ئابوری و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، وردەکاریی زیاتریان لەسەر راپۆرتەکە خستەڕوو کە پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم ئامادەکرابوو، دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی بابەتەکە، ئەنجومەنی وەزیران لەپێناوی دابینکردنی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و زامنکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، چەندین راسپاردە و پێشنیازی پەسەندکرد و وەزارەتی دارایی راسپێردرا، بۆ دەرکردنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنیان، لە ناویشیاندا جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتی و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لە پێش هەموو خەرجییەکان، تاوەکو وەزارەتی دارایی فیدراڵ هیچ شتێک نەکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلول و مانگەکانی دواتریش، کە ئێمە لە مانگی تشرینی یەکەمین و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆیان هێشتا وەرنەگرتووە.
ئەنجومەنی وەزیران داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، وەزارەتی دارایی فیدراڵ راسپێرێت بە خەرجکردنی مووچەی هەرێم، بەتایبەتیش وەک وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت خستیەڕوو، رێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر بەباشی و بە بێ کەموکوڕی جێبەجێکراوە و زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بازاڕی جیهانی لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوە و داهاتەکەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەتبوو بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و هەروەها بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلول و مانگەکانی دیکەی ساڵی 2025ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، لە دووتوێی راپۆرتێکدا، وردەکاریی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایەڕوو کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی هەرێمی کوردستان بە ژمارە و داتای پێویست، سەرجەم بوارەکانی داهاتەکان و خەرجییەکان و کورتهێنانی مانگانە روونکرایەوە کە لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی لێ ئاگادارکراوەتەوە.
دەشڵێت، پاشان هەریەک لە وەزیری دارایی و ئابوری و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، وردەکاریی زیاتریان لەسەر راپۆرتەکە خستەڕوو کە پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم ئامادەکرابوو، دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی بابەتەکە، ئەنجومەنی وەزیران لەپێناوی دابینکردنی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و زامنکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، چەندین راسپاردە و پێشنیازی پەسەندکرد و وەزارەتی دارایی راسپێردرا، بۆ دەرکردنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنیان، لە ناویشیاندا جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتی و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لە پێش هەموو خەرجییەکان، تاوەکو وەزارەتی دارایی فیدراڵ هیچ شتێک نەکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلول و مانگەکانی دواتریش، کە ئێمە لە مانگی تشرینی یەکەمین و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆیان هێشتا وەرنەگرتووە.
ئەنجومەنی وەزیران داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، وەزارەتی دارایی فیدراڵ راسپێرێت بە خەرجکردنی مووچەی هەرێم، بەتایبەتیش وەک وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت خستیەڕوو، رێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر بەباشی و بە بێ کەموکوڕی جێبەجێکراوە و زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بازاڕی جیهانی لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوە و داهاتەکەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ