بەئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلس بەڕێوەچوو

15.10.2025
جەماوەر نیوز
بەئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلس بەڕێوەچوو
١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و ڕێبین محەمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شادمان ڕۆستەم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان، ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلسی سێیەم، شای شانشینی یەکگرتوو بەڕێوەچوو.
محەمەد حاجی مەحمود، جگە لە پێشکەشکردنی تاجەگوڵینە گوڵینە بە یادەکە، لەڕێگەی بەڕێزان عیرفان سدیق، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی شا چارلسی سێیەم و گەلی شانشینی یەکگرتوو کرد.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ