بەهۆی باران و لافاوەوە هۆشداری “مین” دەدرێت

09.12.2025
جەماوەر نیوز
كۆمەڵەی هۆشیاری مین (MAG) هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، كە بەهۆی بارانی زۆرەوە مەترسی شۆڕبوونەوەی مین بۆ سەر ڕێگاوبان و ناوچە نیشتەجێبوونەكان هەیە و دەشڵێت: پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پەیوەندی 182 بكەن.
كۆمەڵەی هۆشیاری مین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەردەوام، مەترسی شۆڕبوونەوەی مینە چێندراوەکان بۆ ناو ڕێگاوبانەکان و ناوچەی دانیشتووان زیاتر دەبێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ساڵانە بارانبارینی بەخوڕ دەبێتە هۆی ئەوەی مینەکان لە شوێنی سەرەتایی خۆیان بگوازرێنەوە و ئەمەش مەترسییە هەیە لەسەر کۆمەڵگا.
دەشڵێت: ئەگەر مین و پاشماوە جەنگیەکان، یان هەر شتێکی گوماناویت بینی دەستکاری مەکە. دەستبەجێ پەیوەندی بە دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی هێڵی گەرمی 182 بکەن.

بابەتی هاوشێوە