کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

18.01.2026
جەماوەر نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەمشەو نمەبارانی یچڕپچڕ بەردەوامیی هەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییە بەرزەکان و هەندێک لەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
دەشڵێت، هەروەها ئەگەری بارینی تێکەڵەی بەفر و باران هەیە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ.
بارانی 12 کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان:
دهۆک 12.3 ملیم
زاخۆ 17.2 ملیم
ئامێدی 0.2 ملیم
بامەڕنی 0.6 ملیم
بارزان 1.2 ملیم
خەبات 0.2 ملیم

بابەتی هاوشێوە