محەمەد حاجی مەحمود: كۆبوونەوەكەی پیرمام هێز و پێگەی كورد و مەسعود بارزانی پیشاندا

19.01.2026
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود: كۆبوونەوەكەی پیرمام هێز و پێگەی كورد و مەسعود بارزانی پیشاندا
محەمەد حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی پیرمام بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە لەلایەک و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ، هێز و توانای کورد و موسعود بارزانی پیشاندا، هاوكات نیگەرانیشە لەوەی ئەو بەڵێن و مافە سنووردارانەی لە ڕێككەوتنەكە بە كورد دراون، هیچ گەرەنتییەكی دەستووریی و یاسایی نییە و ئەگەری پاشگەزبوونەوەشی لێدەكرێت.
لەبارەی ڕێككەوتنی نوێی نێوان هەسەدە و حكومەتی كاتیی دیمەشق بۆ وەستاندنی شەڕ و تێكەڵبوونی هێزەكانی هەسەدە بە دامەزراوەی سەربازیی سووریا، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامێکی بڵاوكردەوە.
محەمەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەوەی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕوویدا، لە ئاست داواکاری و خواستی کورددا نەبوو، بە کردنە بنەمای مەرسومی 16ـی یەكی 2026، جارێکی دیكە کوردیان تووشی هەمان ئەنجامی شانزەی ئۆکتۆبەری 2017 کردەوە.
باسی لەوەشكرد، ئەو رێككەوتنە هیچ گرنتییەک بۆ جێبەجێکردن و بەدەستور و یاساییکردنی ئەو بەڵێن و مافە کەمانەش نییە کە لە مەرسومەکەدا هاتووە و ئەگەری پاشگەزبوونەوەشی لێدەکرێت. بۆیە گرنگە گەرەنتی ئەم مافانە بە دەستوور و یاسا بکرێت.
لەهەمان کاتدا کۆبوونەوەکەی پیرمام بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە لەلایەک و تۆم باراک نێردەی تایبەتی ترەمپ و وەفدی یاوەری، بۆ کورد و پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی هەیەو هێزو توانای کوردو سەرۆک بارزانی پیشاندا

بابەتی هاوشێوە