
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ئه‌مشه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا هو دۆخی سوریایان تاوتوێكرد و باسیان پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی سوریا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئەحمەد شه‌رع و دۆناڵد ترەمپ باس لە پێشهاتەکانی سوریا کرا و پشتیوانی بۆ یەکڕیزی سوریا و شەڕ دژی تیرۆر دوپاتکردەوە.
هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەربەخۆیی سوریا کردەوە، هەروەها جه‌ختیان له پشتگیریكردنی هەمو هەوڵەکان كرده‌وه، بە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری و هه‌روه‌ها دابینكردنی مافه‌كان و پاراستنی كورد، ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه بو.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، تره‌مپ و شه‌رع هاوڕابون لەسەر بەردەوامبون لە هاوکاریکردن لە بەرەنگاربونەوەی داعش و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی، هه‌روه‌ها خواستی هاوبه‌شیان بۆ سوریایه‌كی به‌هێز و یه‌كگرتو ده‌ربڕی كه توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌بێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە میانی په‌یوه‌ندیه کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی تاوتوێ کران، جەخت لەسەر گرنگی پێدانی دەرفەتێکی نوێ بە سوریا بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتویەکی باشتر کرا كرایه‌وه.
ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه له‌كاتێكدایه هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع هێرشی فراوانیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژاڤای كوردستان ده‌ستپێكردوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌ڕڤانانی كورد به‌رده‌وامن له‌به‌رگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه.
.jpg)

.jpg)

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
