قەرەیڵان: بە هەر نرخێک بێت ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزین

20.01.2026
جەماوەر نیوز
موراد قەرەیڵان، فەرماندەی هێزەکانی پاراستی گەل هۆشداری دەدات لە مەترسیداری ئەو پەلامارەی کە گروپە توندڕەوەکان بە پشتیوانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان پێکردووە.
قەرەیڵان ڕایگەیاند هەندێک هێزی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەرژەوەندی خۆیان لەو پیلانگێڕییەدا دەبینن بۆیە ڕەزامەندییان لەسەرداوە.
وتیشی، تورکیا و بەرەی نوسڕە و داعش چالاکانە لەو پەلامارانەدا بەشدارن و هۆشداریشیدا لەوەی دوور نییە سبەینێ قەوارەی هەرێمی کوردستانیش بکرێتە ئامانجی پەلامارەکان.
قەرەیڵان ڕاشیگەیاند، بە هەر نرخێک بێت ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزین و ئەوەی پێویست بێت دەیکەین، دەبێت پیشانی جیهانی بدەین کە ئێمە یەک میللەتین.

بابەتی هاوشێوە