هەسەدە لەسەر کۆبانێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

21.01.2026
جەماوەر نیوز
هەسەدە لەسەر دۆخی کۆبانێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەکدارانی جۆلانی تۆمەتبار دەکات بە شکاندنی ئاگربەست و هێرشکردنە سەری.
دەقی راگەیەندراوەکە:
پێشێلکارییەکانی گروپەکانی سەر بە دیمەشق بۆ ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی تەقەکردن لە ناوچەکانی جەزیرە و کۆبانێ
سەرەڕای چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ، گروپەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی جەزیرە و کۆبانێ، ئەمەش وەک پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای بەندەکانی ڕێککەوتنەکە دەژمێردرێت.
ڕاگرتنی شەڕ لە کاتژمێر هەشتی شەوی ڕابردووەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەو گروپانە دوای ئەو کاتە زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجامدا، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1. کاتژمێر ٠٨:١٠ی شەوی ڕابردوو:
گروپەکانی دیمەشق شارۆچکەی زڕگان لە باکووری حەسەکەیان بە تۆپخانەی قورس تۆپباران کرد و بۆردومانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.
2. کاتژمێر ٠٨:٢٠ی شەوی ڕابردوو:
گروپەکانی دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی تەل باروود لەسەر ڕێگای ئەبیەز – ئەبیەز، لە باشووری حەسەکە.
3. کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ:
گروپەکانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری سڕین، هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و تێکیان شکاند.
4. کاتژمێر ١١:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ:
کاروانێکی سەربازی گروپەکانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گوندی باسل لەسەر ڕێگای ئەبیەز – ئەبیەز، لە باشووری حەسەکە.
5. کاتژمێر ٠٢:١٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ:
گروپەکانی دیمەشق هێرشی دووەمیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری سڕین لە باشووری کۆبانێ، هێزەکانمان توانییان بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە.
6. کاتژمێر ٠٢:٤٥ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ:
گروپەکانی دیمەشق بە چەکی قورس گوندی حەمدونیان لە باشووری کۆبانێ تۆپباران کرد، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژنێک.
ئێمە جەخت لە پابەندبوونی خۆمان بە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەکەینەوە، داواش لە لایەنە دەستەبەرەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکاریانە بکەن بە مەبەستی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

بابەتی هاوشێوە