کەشناسی: لەمشەوەوە بەفربارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات

22.01.2026
جەماوەر نیوز
کەشناسی هەرێم دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی بەفربارین ڕاگەیاند، باسی لەوەشکرد، کە شەپۆلەکە لەمشەوەوە دەستپێدەکات و سبەینێ هەینی بەردەوامی دەبێت کە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم و سەنتەری شارەکان بەفری لێدەبارێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان بۆ ناوچەکانی تر درێژدەبێتەوە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
پیرمام: 7 پلەی سیلیزی
سۆران: 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
دهۆک: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ هەینی، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ شەپۆڵێکی بەفر بارین سەرجەمی ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بەفر بارین لە کاتەکانی ئەمشەو پێنجشەممە دەستپێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ سەنتەری شنگال و چیای شنگال پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ بەشەکانی ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی وتووە: سەنتەری پارێزگاکان و شارۆچکە و شارەدێکان و تەنانەت بەشێک لە سەنتەری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانیش بەفر بارینی دەبێت، بەڵام شەپۆلی بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان بەهێز دەبێت. هەندێ کات لەگەڵ بەفر بارین نمە بارانیش دەبێت لە هەندێ ناوچە، لەگەڵ کەمبوونەوەی مەودای بینین لە کاتی بەفر بارین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر.
دەشڵێت: خێرایى با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .هەندێ کات چالاک دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێ : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام: -1 پلەی سیلیزی
سۆران: -1 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 1 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 2 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 3 پلەی سیلیزی
دهۆک: 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 3 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 4 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 2 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە