عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی دەستیپێکرد

22.01.2026
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کرد و هێشتا دارایی هەرێم لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا نەکردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2026 کرد، لە کاتێکدا هێشتا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک و 120 ملیار دینارەکەی ڕەوانە نەکردووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە یەكە ژمێریارییەكانی سەربە وەزارەتی دارایی هەرێم، لە قۆناغی كۆتایی تۆماركردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشیناندان لە سیستمی پەیرۆڵ.
ئەوەش زانراوە، هۆكاری دواكەوتنی ئەم مانگە، بەهۆی داخلكردنی خانەنشینانە لە سیستمی پەیرۆڵ، هەفتەی داهاتوو پرۆسەی تۆماركردن بە تەواوی كۆتایی دێت و دوای ئەنجامدانی وردبینی ناوخۆیی، لیستەكە ئامادە دەبێت ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سیستمی پەیرۆڵی بۆ تەواوی یەكە ژمێریارییەكان كارا كرد و پێویستە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە لیستەكە تەواو كرابێت.

بابەتی هاوشێوە