پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

22.01.2026
جەماوەر نیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە صورە قیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت و هاوڵاتیان ده‌بێت كارتی نیشتیمانی پێبێت.
وردودرشتی هه‌واڵ؛
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە صورە قیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ له‌ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی ده‌رچوه‌ و له‌ ئێستادا کارکردن بە (صوره‌ قیدی الكترونی) ڕاگیراوە.
راگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار؛
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، "تەنها بە (کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواوبونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) ڕۆژی پێدەچێت".

ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ سیستمی نوێی پاسپۆرت له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ كار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت، پاسپۆرتی نوێ ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان و پێویسته‌ ته‌نها کارتی نیشتمانییان پێبێت وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پشتڕاستكراوه‌.

بابەتی هاوشێوە