لە کۆبانێ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە ڕەقبوونەوە

24.01.2026
جەماوەر نیوز
هەدیە عەبدوڵا، هاوسەرۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری كوردیی ڕایگەیاند، بەهۆی بەفربارین و سەرمای زۆرەوە چوار منداڵ لە كۆبانێ ڕەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی شەڕی ناوچەكەوە خەڵكیكی زۆر ئاوارەبوون و ڕوویان لە كۆبانێ كردووە كە ئێستا بێجێ و بێڕێن و شارەكە بەدەست گەمارۆیەكی قورسەوە دەناڵێنێت كە ژیانكردن تیایدا ئەوپەڕی دژوارە و خەڵك لە پێدوایستییە سەرەتاییەكان بێبەشە.
هاوسەرۆکی ڕێكخراوەكە وتیشی، “گەمارۆدانی سەختی شارەكە هۆكار بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكانی پەیوەست بە پاكوخاوێنی ژینگە، ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی تەندروستی گشتی دەبێت و لە ئێستاشدا كەرتی تەندروستی و مرۆیی لە كۆبانی مەترسیی تەواوی لەسەرە و وا بڕوات كارەسات دەقەومێت”.

بابەتی هاوشێوە