ئۆجالان: دەبێت کورد خۆی پارێزگاری لە خۆی بکات

24.01.2026
جەماوەر نیوز
عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕایگەیاند، دەبێت سوریا ناناوەندیی بێت و کورد هێزی پاراستنی خۆی هەبێت ئەگەر نا سیستمەکە دەبێتە دیکتاتۆرییەت.
دوای سەردانییکردنەکەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ لای عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمراڵی، کۆنوسێکیان بڵاوکردەوە و قسەکانی ناوبراو گوازراوەتەوە کە باس لە خۆپارێزیی کورد دەکات لە دۆخی ئاڵۆزیی ناوچەکە.
عەبدوڵا ئۆجالان وتویەتی، دەبێت کورد هێزی خۆپاراستنی هەبێت و خۆی پارێزگاریی لە خۆی بکات، دەبێت لە هەموو لایەنە ئاسایشیی-ئەمنیی و سەربازییەکاندا پێویستە هێزی هەسەدە و ئاسایشی کورد بوونیان هەبێت.
وتوشییەتی، لە سووریا ڕێککەوتنی هەر دوو هێزی و کورد و دیمەشق پێویستە، چونکە لە سووریا نەتەوەپەرستی بەهێزە و ئەو کارانەی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا کردوویانە لەبەر چاوە، ئەگەر مەرجە دیموکراسییەکان جێبەجێ نەکرێن، ئەحمەد شەرعیش سبەی دەبێتە دیکتاتۆرێک.
ئۆجالان باسی لەوەشکردووە، دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت و پەنا بۆ هیچ لایەنێکی دەرەکیی نەبات لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەی هەن مافەکانی دەستەبەربکرێن و دانی پێدابنرێت.

بابەتی هاوشێوە