هه‌سه‌ده‌: سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست گروپه‌كان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كۆبانێ ده‌ستپێكرده‌وه‌

25.01.2026
جەماوەر نیوز

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، سەرەڕای ڕێککەوتنی درێژکردنەوەی ئاگربەست، لە ئێستادا گروپه‌كانی سه‌ر به‌ دیمه‌شق هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی ده‌وروبه‌ری كۆبانێ.
وردودرشتی هه‌واڵ؛
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، سەرەڕای ڕێککەوتنی درێژکردنەوەی ئاگربەست، لە ئێستادا گروپه‌كانی سه‌ر به‌ دیمه‌شق هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی شیخله‌ر/ ئەلشویخ، زیرکی ڕۆژئاوای کۆبانێ و ئەلجەلەبیە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، بە هەماهەنگی لەگەڵ به‌رپرسانی حەسەکە له‌ ئه‌مڕۆوه‌ دو ڕێڕەوی مرۆیی كراونه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری بۆ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ و كۆبانێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ڕێڕەوی یەکەم، بە هەماهەنگی لەگەڵ به‌رپرسانی حەسەکە، لەسەر ڕێگای ڕەققە – حەسەکە لە نزیک گوندی تل بەرود ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ڕێگه‌ی دوه‌م، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری حەلەب لە یەکگرتنی كۆبانێ لەسەر ڕێگای خێرای M4 لە نزیک گوندی نور عەلییە ده‌بێت.

لە شەشی ئەم مانگەوە هاوڵاتیانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی کە زۆرینەی کوردن لە شاری حەلەب بەهۆی هێرشی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق ئاوارەبون بۆ شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە پارێزگای حەسەکە، ئەوە جگە لە بونی هەزاران خێزانی ئاوارە کە لە ساڵانی رابردودا، له‌ ئێستاشدا ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ژێر گه‌مارۆدان.

بابەتی هاوشێوە