مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت

25.01.2026
جەماوەر نیوز
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا باسی پرسی مووچە دەكات و ڕایدەگەیەنێت: “ئەو پابەندییانەی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوون جێبەجێ كراون.”
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: “ئەگەر مامەڵەیەكی سیاسی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا لەلایەن بەغداوە نەكرێت، مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا: “ئەو پابەندییانەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بوون، جێبەجێ كراون، بابەتی نەوتە لە رێگەی سۆمۆوە نەوتی كوردستان هەناردە دەكرێت و هیچ كێشەی نییە، داهاتی نانەوتی مانگانە دەنێردێت و بایەتی (هەژماری من)یش چارەسەر بووە و هیچ كێشەیەك نەماوە”.
فارس عیسا دەشڵێت: “پێشتر بۆ مووچە مامەڵەی سیاسی دژمان كراوە و وەكو هاووڵاتییەكی ئاسایی عێراقی مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان نەكراوە، هیواردارین ئەو مامەڵەیە كۆتایی بێت”.

بابەتی هاوشێوە