ساڵێک و دوو ڕەمەزان، ئەمە چۆن؟

21.02.2026
جەماوەر نیوز
ساڵی ٢٠٣٠؛ ساڵێک و دوو ڕەمەزان؛ دیاردەیەکی دەگمەن دووبارە دەبێتەوە
بەپێی حیساباتە فەلەکییەکان و ساڵنامەی زایینی، ساڵی ٢٠٣٠ دەبێتە ساڵێکی مێژوویی بۆ جیهانی ئیسلامی، چونکە تێیدا موسڵمانان لە یەک ساڵی زاینیدا دوو جار پێشوازی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەکەن.
بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟.
ئەم دیاردەیە بەهۆی جیاوازی نێوان ساڵی کۆچی و ساڵی زایینییە. ساڵی کۆچی (کە مانگ دیاریدەکات) نزیکەی ١١ ڕۆژ کورتترە لە ساڵی زایینی. بەم پێیەش، مانگی ڕەمەزان ساڵانە ١١ ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەگەڕێتەوە، تا وای لێدێت لە یەک ساڵی زاینیدا دووجار دەردەکەوێت.
کاتی ڕەمەزانەکان لە ساڵی ٢٠٣٠
 ١. ڕەمەزانی یەکەم: لە دەوروبەری ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٣٠ (مانگی ١) دەستپێدەکات.
٢. ڕەمەزانی دووەم: لە دەوروبەری ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٣٠ (مانگی ١٢) دەستپێدەکاتەوە.
 ئەم دیاردەیە نزیکەی هەموو ٣٢ بۆ ٣٣ ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە. دواجار کە ڕوویدابێت ساڵی ١٩٩٧ بوو، پێشتریش ساڵی ١٩٦٥ بوو. وە لەو ساڵەدا موسڵمانان ٣٦ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن (٣٠ ڕۆژی سەرەتای ساڵ و نزیکەی ٦ ڕۆژی کۆتایی ساڵەکە).
هۆکارە زانستییەکە:
ساڵی زایینی ٣٦٥ یان ٣٦٦ ڕۆژە، بەڵام ساڵی کۆچی ٣٥٤ ڕۆژە. ئەم جیاوازییە وادەکات مانگی ڕەمەزان لە خولێکی تەواودا بە هەموو وەرزەکان و مانگەکانی ساڵدا تێپەڕ بێت.

بابەتی هاوشێوە