بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: پلانی درێژخایەنمان بۆ سەرچنار داڕشتووە

22.02.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند، پلانی درێژخایەنمان بۆ سەرچنار داڕشتووە.
شاناز عامر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند، سەرچنار لای هەمووان خۆشەویستە و تایبەتمەندیی خۆی هەیە و هەروەها مێژوویەکی زۆرجوانی هەیە.
وتیشی، سەرچنار شوێنێکی مێژوویی و گەشتیاریی گرنگە و ناسراوە لە عێراقیش، پلانی درێژخایەنمان بۆ ئەو هاوینەهەوارە داڕشتووە کە ئێستا لە قۆناغی رەشنووسی پلانەکەداین.

بابەتی هاوشێوە