چەند دیاردەیەک لەسەر مانگ مەترسی دروستکردووە

22.02.2026
جەماوەر نیوز
مانگ لە کشانەوەدایە؛ دەرکەوتنی زیاتر لە هەزار درزی نوێ مەترسی لای زانایان دروست دەکات.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە مانگ بەهۆی ساردمانەوەی بەشە ناوەکییەکەی، تووشی کشانەوە و بچووکبوونەوەیەکی (انكماش) پلەبەپلە بووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی زیاتر لە هەزار درزی نوێ لەسەر ڕووەکەی، کە ناوچەی “دەریاکانی مانگ”یشی گرتووەتەوە.
توێژەرانی ناوەندی خوێندنی زەوی و هەسارەکان لە مۆزەخانەی نیشتمانیی فڕۆکەوانی و بۆشاییگەری ڕایانگەیاندووە، ئەم دیاردەیە ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی چالاکییە تەکتۆنی و بوومەلەرزەییەکان لەسەر مانگ.
تیمی توێژینەوەکە توانیویانە ١,١١٤ درزی نوێ دەستنیشان بکەن، بەمەش کۆی گشتی درزەکان گەیشتووەتە ٢,٦٣٤ درز. تەمەنی ئەم درزانە بە نزیکەی ١٢٤ ملیۆن ساڵ دەخەمڵێندرێت، لە کاتێکدا تەمەنی لێژاییە فۆسڵییەکان لە بەرزاییەکانی مانگدا دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٥ ملیۆن ساڵ.
ئەم دۆزینەوانە یارمەتیدەر دەبن بۆ تێگەیشتن لە مێژووی گەرمی و بوومەلەرزەزانیی مانگ، لە هەمان کاتدا هۆشداری دەدەن کە ئەم درزانە دەبنە مەترسی بۆ سەر ئەو بنکە و دامەزراوانەی لە داهاتوودا لەسەر مانگ دروست دەکرێن. بەتایبەت لە کاتێکدا ئاژانسی “ناسا” لە ڕێگەی پڕۆژەی “ئارتیمیس”ـەوە پلانی هەیە تا ساڵی ٢٠٢٨ کەشتیوانانی بۆشاییگەری بگەڕێنێتەوە سەر مانگ و نیشتەجێبوونی هەمیشەیی دابین بکات

بابەتی هاوشێوە