18 ڕۆژ پشوو راگەیەندرا

27.02.2026
جەماوەر نیوز
خوێندنی باڵا ١٨ ڕۆژ پشوو بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە دەرەوەی وڵات سەرقاڵی خوێندنی باڵان، بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە بۆنە نیشتمانی و ئایینییەکاندا.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بەپێی نووسراوی فەرمی، وەزارەت بڕیاریداوە لە ڕێکەوتی ١٠ی ئازار تاوەکو ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦، ئەو خوێندکارانەی هەرێم کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ کوردستان.
وتەبێژی وەزارەت دڵنیایی دایە خوێندکاران و ڕایگەیاند، ئەو ماوەیەی کە دەگەڕێنەوە (١٨ ڕۆژ)، وەک ماوەی مانەوەی یاسایی لە دەرەوەی وڵات بۆیان هەژمار دەکرێت. ئەمەش بۆ ئەوەیە لە داهاتوودا لە کاتی یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان تووشی هیچ کێشەیەکی یاسایی و کارگێڕی نەبن.
ئەم دەرفەتە بۆ ئەوە ڕەخسێندراوە تاوەکو خوێندکاران بتوانن لە جەژنەکانی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا لەگەڵ خێزانەکانیان بن و بەشداری لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا بکەن.

بابەتی هاوشێوە