بەفر و تاوەباران دەبارێت

02.03.2026
جەماوەر نیوز
کەشناسی ڕایگەیاند پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر و تاوەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەکەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی هەورو نیمچە هەوردەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و وە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەبێت و هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچەشاخاوییە سنووریەکانی ئەم ناوچانە دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و باشووری پارێزگای سلێمانی و هەروەها هەندێ لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوک هەیە، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت.
ڕاشیگەیاند، پلەی گەرما 3-5 پلە نزم دەبێتەوە و لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 14 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران -1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ