لەسلێمانی؛ بەهۆی سەرپێچیکردنەوە (26) شوێن داخراون

04.03.2026
جەماوەر نیوز
بەهۆی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، لیژنە هاوبەشەکان سەردان و بەدواداچونەکانیان زیاتر کردوە و (26) شوێنیشیان داخستوە.
بەپێی ئاماری مانگی (2ی 2026)ـی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە پێنج هەزار سەردانیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشییەکان ئەنجامداوە و لەو ژمارە تەنها (454) سەرپێچی تۆمارکراوە، هەروەک (204) شوێنی دیکە ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن بۆ ئەوەی لیژنەکان ناچار بەسزادانیان نەبن.
ئاشکراشیکردوە؛ بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و دوبارە کردنەوەی سەرپێچی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردودا (26) شوێنکاریان داخستوە و سێ شوێنی دیکەشیان روبەڕوی دادگا کردوەتەوە.
رونیشیکردوەتەوە، لەکاتی سەردانی لیژنە جیاوازەکانی قائیمقامیەت بۆ شوێنەکان، دەست بەسەر بڕی (58) تۆن و (360) کیلۆگرام کاڵاوشمەک و خواردەمەنی جۆراوجۆردا گرتوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند و بەفەرمانی قائیمقام لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبونی سلێمانی لەناوبراون.
ئاماری مانگی (2026.2)ـی لیژنە کانی قائیمقامیەت ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە؛ داهاتی مانگی رابردوی لیژنەکان لە (31) ملیۆن و (525) هەزار دینارە و بەپێی یاسا و رێنماییە داراییەکان دەخرێتە سەر داهاتی گشتی.
هاوڵاتیان دەتوانن بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ