وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا

04.03.2026
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرادەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ داهاتی نانەوتیمان رەوانەی بەغداد کرد، چاوەڕوانی هاتنی پارەی مووچە دەکەین.
وتیشی، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ گرفتێکی نەبووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە بەغدادەوە پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ