ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەکەوێتەوە

07.03.2026
جەماوەر نیوز
لەناو شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، لە نزیک مزگەوتی بوخاری، سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس، لە نزیک مزگەوتی بوخاری، ویستویەتی پێچکردنەوە ئەنجامبدات و بە ئاڕاستەی بازاڕ بگەڕێتەوە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێڵی کروز، لە گەڕەکی کەلاری کۆنەوە بە ئاراستەی بازاڕ هاتووە پێکیانداداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووداوەکەدا شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری جیلی کروز برینداربوون، کە لە دایکبووی ساڵەکانی 2007 2008 و 2009ن.
ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ