کەشناسێک: لە سێ ڕۆژی جەژندا لە سلێمانی 90 ملیم باران دەبارێت

16.03.2026
جەماوەر نیوز
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕاگەیاند، کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لە سەنتەری شاری سلێمانی گەیشتووەتە 660 ملیم و ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم بەروارە 302 ملیم بارانباریووە.
ئاماژەی بەوەشدا، “لە سەنتەری شاری سلێمانی تەنها پێویستمان بە 15 ملیم بارانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی بگەین بە ڕێژەی ئاسایی لە بارانبارین لە ساڵێکدا.”
ئەو کەشناسە کوردە ئاماژەی بەوەشدا، “بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکان، لە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوودەکاتە ناوچەکەمان بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت، جەژنی ئەمساڵ دەبێت بە دوو جەژن و لەهەر سێ ڕۆژەکەدا باراندەبارێت، پێشبینیش دەکرێت تەنها لەو سێ ڕۆژەدا لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیکەی 80 بۆ 90 ملیم باران ببارێت

بابەتی هاوشێوە