لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە

18.03.2026
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوار شەممە 18ى3ى2026، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا، لیژنەی باڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان، دەست بە چاودێریکردنی بینینی مانگ دەکەن و دواتر بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر ئەمشەو مانگ ببینرێت، سبەینێ پێنج شەممە 19ى3ى2026 یەکەم رۆژی جەژن دەبێت، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، رۆژی پێنج شەممە تەواکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی هەینی 20ى3ى2026 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

بۆ ئەم مەبەستە، لیژنەکانی چاودێری لە چەندین خاڵی ستراتیژی جێگیر کراون، لەوانە: شاخی گڵەزەردە لە سلێمانی، چیای زاوا لە دهۆک و ناوچەکانی حاجی ئۆمەران و رەواندز و پارێزگای هەڵەبجە

بابەتی هاوشێوە