
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
عەقیل ئەلردینی، ئەندامی سەرکردایەتی هاوپەیمانی نەسر ڕایگه‌یاند "چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە کۆبوونەوەدا بوو بۆ دیاریکردنی نوێنەرانی خۆی و ئەو چوار لایەنەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا پێکەوە بڕیاریاندا شاندی هاوبەش پێکبهێنن بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە؛ ئەو لایەنانە بریتین لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ و فراکسیۆنی بابلیون لە پەرلەمانی عێراق".
عەقیل ئەلردینی وتیشی: "شاندەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا چاوەڕوان دەکرێت سەردانی رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەشی کە باس دەکرێت سەبارەت بەوەی گوایە رەوتی سەدر دەرگەی بە رووی دانوستاندن لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی داخستووە راست نییە، چونکە لە رۆشنایی ئەوەی هاوپەیمانیی سێقۆڵی نێوان رەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان ناتوانێ 220 پەرلەمانتار لە پەرلەمان کۆبکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کە بەربەستە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەگەر ئەوە رووبدات واتا پرۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنێت".
له ماوه‌ی ڕابردوو محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند
ژماره‌یه‌ك كه‌سی نزیكی وه‌زیری نه‌وتی عێراق گیانیان له ده‌ستدا
سودانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی جوتیاران ده‌كات
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: له‌م هەفتەیە پڕۆژەیاسای بودجە تێده‌په‌ڕێنرێت
عێراق به‌های دۆلار داده‌به‌زێنێت
سودانی: مووچەی هەرێمی کوردستان دەدەین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ناکۆکییه‌ك لەنێوان هەولێر و بەغدا نه‌ماوه

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
