كوژاندنه‌وه‌ی گشتی له‌ كاره‌بای عێراق رویدا

11.08.2025
جەماوەر نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشور، له‌نێویاندا به‌غدای پایته‌خت، سیسته‌می كاره‌با پچڕاوه‌ و له‌ خزمه‌تگوزاری ده‌رچوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ كوژاندنه‌وه‌ی گشتی رویداوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كاره‌با، "وێستگه‌كانی كاره‌با له‌ به‌سره‌، میسان، زیقاڕ، به‌غدا، دیاله‌، ئه‌نبار له‌ خزمه‌تگوزاری ده‌رچون و كوژراونه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هۆكاری كوژانه‌وه‌ی گشتی ئه‌گه‌ری باری قورس یان حاڵه‌تێكی له‌ناكاو بوه‌"، به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی بدرێت.

ئه‌م كوژانه‌وه‌ گشتیه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ زیاتر له‌ 50 پله‌ی سه‌دی له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ